دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی یاساکانی گەڕانەوەی موڵک و ماڵ، باری
کەسی و لێبوردنی گشتی راگرت.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی راگرت كە یاساكە تایبەتە بە ناوچە
جێناكۆكەكان و لەلایەن عەرەبە هاوردەكراوەكانەوە زەوی و موڵكی كورد و توركمان لە
كەركوك داگیركراوە.
ئەوەشیان خستوەتەڕو، بەهەمان شێوە دادگایكە بڕیاری داوە بەڕاگرتنی جێبەجێکردنی
یاسای باری کەسێتی.
میدیا عێراقییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، یەكێكی دیكە لە ئەو یاسایانەی
لەلایەن دادگای باڵاوە جێبەجێ كردنی راگیراوە یاسای لێبوردنی گشتییە.
هاوكات، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا کە مافی ئەندامێتی لە ئەحمەد مەشهەدانی
لە ئەنجومەنی نوێنەران بسەنێتەوە و لەبەری ئەو ئەحمەد مەساری ببێت بە ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەران.
339 جار خوێندراوەتەوە