سەرۆكی سوریا: پێویستە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 03/02/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی سوریا رایدەگەیەنێت: پێویستە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و هەسەدە ئامادەیی دەربڕیوە چەك تەنها لەدەست دەوڵەتدا بێت، بەڵام لە هەندێ خاڵی لاوەكیدا جیاوازن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری كاتی سوریا رایگەیاند: ئەولەویەتی كاركردنیان كۆكردنەوەی چەكە بۆ ئەوەی تەنها دەوڵەت خاوەندارێتی چەك بكات، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ـدا كردوە.

 

وتیشی: هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیی خۆیان دەربریوە كە تەنها چەك بەدەست دەوڵەتەوە بێت، بەڵام لەهەندێ خاڵی لاوەكیدا جیاوازییان هەیە.

 

 

سەرۆك كۆماری كاتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دروستكردنەوە و بنیادنانەوەی سوپای سوریا، پشت بە شارەزایی ئەفسەرە لابراوەکان دەبەستن.

 

 

لەسەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد راشیگەیاند: رژێمی پێشو سوریای کردبوە بە گەورەترین بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری ماددە هۆشبەرەكان بەتایبەتی حەبی کاپتاگۆن.

434 جار خوێندراوەتەوە