پێنج وڵاتی عەرەبی پەیامێک بۆ ئەمەریکا دەنێرن

KNN : Kurdish News Network
11:21 - 04/02/2025
جیهان
+
-

پێنج وڵاتی عەرەبی بە توندی دژی پێشنیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە غەزەوە بۆ میسر و ئوردن دەوەستنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی هەواڵێکی پێگەی ئاکسیۆس، وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، میسر، سعودیە، قەتەر و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی و هەروەها حسێن ئەلشێخ ڕاوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، دژایەتی خۆیان بۆ پلانی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە دەربڕی.

ئاکسیۆس ئاشکراشیدەکات، نامەکە کە واژۆی پێنج وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لەسەرە و تێیدا هاتوە، ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و پەنابەر لە جیهاندا هەیە و زیادبونى ژمارەى ئاوارەکانیىش مەترسى لەسەرسەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەراست دروست دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردو دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری کرد، وەک چارەسەرێکی درێژ یاخود کورتخایەن فەڵەستینیەکانى دانیشتوى کەرتى غەززە  بۆ ئوردن و میسر بگوازرێنەوە.

59 جار خوێندراوەتەوە