دادگایی تۆمەتبارەكە دەكرێت... هەوڵی كوشتنی نوسەری كتێبی ئایەتەكانی شەیتانی داوە

KNN : Kurdish News Network
06:38 - 04/02/2025
جیهان
+
-

بەئامادەبونی نوسەری كتێبی ئایەتەكانی شەیتان، دادگایی ئەو تۆمەتبارە دەستپێدەكات كە هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی دا.


هەواڵ: (KNNC)


دوای دو ساڵ هەوڵدان بۆ كوشتنی سەلمان روشدی، نوسەری كتێبی ئایەتەكانی شەیتان ئەمڕۆ سێشەممە، هادی مەتەڕ، تۆمەتبار، كە بەڕەچەڵەك خەڵكی لوبنانە و ئەندامی حزبوڵای ئەو وڵاتەیە، لە نیۆیۆرك دادگایی دەكرێت.  


لە (12ـی ئابی 2022)ـدا هادی مەتەڕ، تەمەن (27) ساڵ دانیشتوی ویلایەتی نیوجێرسی، هێرشی کردە سەر سیتەجی وتار خوێندنەوەیەك لە شاری چاوتاوکوا لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک، کە سەلمان روشدی، نوسەری كتێبی (ئایەتەكانی شەیتان) وتاری دەخوێندەوە و بەرچەقۆی دا.


لە ئەنجامی هێرش كردنە سەر نوسەری كتێبی ئایەتەكانی شەیتان لەلایەن گەنجە لوبنانییەكەوە، سەلمان روشدی چاوێكی لەدەستدا و ئێستاش ناتوانێت یەكێك لە دەستەكانی بەكاربهێنێت.


هێرش كردنە سەر نوسەرەكە رۆژئاوای توشی شۆككرد، بەڵام لەلایەن وڵاتانی ئێران و پاكستانەوە ستایشی تۆمەتبارەكە كرا، بڕیار وایە سەلمان روشدی ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بێت و وەك سكاڵاكار وتەی لێوەردەگیرێت و چیرۆكی هێرشكردنە سەری بگێڕێتەوە.

243 جار خوێندراوەتەوە