یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، بە
توندی وڵامی ئەمەریکا دەدەنەوە ئەگەر بێت و باج بە سەر کاڵاکانیان
بسەپێنرێت، ڕۆژنامەیەکی بەریتانیش دەڵێت، ئەمەریکا بەنیازە باج
بەسەر هەمو کاڵایی ئەوروپا بسەپێنێت.
هەواڵ:KNNC
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا بە
شێوەیەکی نادادپەروەرانە باج بەسەر کاڵاکانی یەکێتی ئەوروپا بسەپێنێت، ئەوا بەتوندی وەڵامی واشنتۆن دەدەنەوە.
ئەم لێداوانەی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی
ئەوروپا دوای ئەوە دێت، ڕۆژی 1ـی شوبات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا باجی بەسەر هەناردەی کاڵای کەنەدا، مەکسیک و چین
بۆ وڵاتەکەی سەپاند و هەروەها، هەڕەشەی سەپاندنی باجی لەسەر کاڵای یەکێتی ئەوروپا کرد.
هاوکات، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی زە تێلیگرافی بەریتانی، ئیدارەی ترەمپ
بەنیازن لە 10%
باج بەسەر هەمو هەناردەکردنی کاڵای ئەوروپا بۆ ئەمەریکا بسەپێنن، دەشڵێت: تا ئێستا
هیچ کۆدەنگییەک لەسەر ئەو بابەتە لە ناو ئیدارەی ئەمەریکا نییە.
69 جار خوێندراوەتەوە