بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی رایدەگەیەنێت: لەسەر بێبەشكردنی ئێران بۆ
بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، سەرۆکی ئەمەریکا رێنمایی نوێ واژۆ دەکات و لەلایەن
وەزارەتی گەنجینەكانیشەوە سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنرێت.
هەواڵ: (KNNC)
میدیا جیهانییەكان لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە ئاشكرایانكردوە،
بریار وایە ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمەریكا ژمارەیەك فەرمان دەربكات كە یەكێك لەوانە تایبەتە بە رێنمایی نوێ
سەربارەت بە بێبەشکردنی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەدەستهێنانی سەرجەم هۆكار و
ئامزارەكانی چەکی ئەتۆمی.
وتیشی: بەپێی ئەو بڕیارەی كە ترەمپ واژۆی دەكات، گەڕاندنەوەی ئەمەریكایە بۆ
سیاسەتی توند كردنەوەی سزاكان و زیاتر فشار خستنە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
رونیكردەوە، فەرمانەكە ئاڕاستەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەكرێت كە
مەبەست لێی سەپاندن و توندکردنەوەی سزا ئابورییەکانە بەسەر ئێراندا، ئەوەش بەئامانجی
رێگریکردن لە دەستگەیشتنی ئێران بۆ رێگاکانی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
هەروەك وتیشی: بەشێكی دیكە لە سزاكانی سەر كۆماری ئێران، هاوكاریكردنی
نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و وەزارەتی گەنجینەیە بۆ جێبەجێكردنی كەمكردنەوە و رێگریكردن
لە هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە تا ئاستی سفر.
سەبارەت بە ئاودانكردنەوەی غەززە، بەرپرسە ئەمەریكییەكە كە رەتی كردوەتەوە
ناسنامەی ئاشكرا بكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوای ئاگربەستی جەنگ و
ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە، ئەمەریكا دەتوانێت بەتەنیا خۆی ئاوەدانی شارەكە بكاتەوە،
بەڵام پێدەچێت كەمێك كاتی پێویست بێت كە لەنێوان (10 بۆ 15) ساڵدایە.
513 جار خوێندراوەتەوە