لە دوای کۆبونەکەیان لە ئەنقەرە، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند؛ لەگەڵ
سەرۆکی تازە ڕاسپێردراوی سوریا گفتوگۆیان لەسەر چەند هەنگاوێک کردوە بۆ ئەوەی دژی چەکدارە
کوردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگیرێنەبەر.
هەواڵ: KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز
بڵاویکردوەتەوە، دوای کۆبونەوەکەیان، ئەردۆغان
رایگەیاندوە؛ تورکیا ئامادەیە هاوکاری سەرکردایەتی
نوێی سوریا بکات لە شەڕی دژی بە داعش و چەکدارە کوردەکان کە مەبەست لێی هێزەکانی هەسەدەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەردەوام دەبن لە فشارەکان بۆ هەڵگرتنی ئەو
سزا نێودەوڵەتیانەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دا، بەسەر سوریادا سەپێندراون.
داواشی لە
وڵاتانی عەرەبی و وڵاتە موسوڵمانەکان کردوە پشتگیری حکومەتی نوێی دیمەشق بکەن؛ لەڕوی
دارایی و سێکتەرەکانی تر.
لەلای خۆشیەوە
ئەحمەد شەرع سوپاسی ئەردۆغانی کردوە و جەختی کردوەتەوە هاوکارییەکانی تورکیا لەبیر
ناکەن و داواشی لە ئەردوغان کردوە لە نزیکترین کاتدا سەردانی سوریا بکات.
وتوشیەتی کار دەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باشی ستراتیجی لەگەڵ تورکیا دا، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی
هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکە و گەرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەمیشەیی لە سوریا و تورکیا دا.
228 جار خوێندراوەتەوە