لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەستپێدەکات و خانەنشینانیش
لە موچەی ئەم مانگە بڕی 100 هەزار دیناریان لێبڕاوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، لە موچەی ئەم مانگەیان، هەر
خانەنشینێک کە موچەکەی 220 هەزار دینار بوە پێشتر و بوە بە 600 هەزار دینار بۆ ئەم
مانگە بری 100 هەزار دیناری لێبڕاوە، هەروەها ئەو خانەنشینانەش کە موچەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە هەمان بڕە پارەیان لێبڕاوە.
وتیشی: ساڵانە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نوسراوێک وەزارتی دارایی فیدراڵ
ئاگادار دەکاتەوە، بۆئەوەی بری 100 هەزار دینار وەک هاوکاری بۆ هەر خانەنشینێک خەرج
بکرێت، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەش دەکەوێتە مانگەکانی دوو یان سێ.
راشیگەیاند، ئەگەر ئەو بڕە پارەیە لە مانگی سێ خەرج بکرێت، ئەوا 200 هەزار
دینار دەچێتەوە سەر موچەی خانەنشینان و پارەکە نافەوتێت.
سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکیش رایگەیاند، بڕیارە لە کاتژمێر (10:00)
پارە بگاتە بانکەکان و دەستبەدابەشکردنی بکرێت.
شەوی رابردو،وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی
بڵاوکردوە و بەپێی خشتەکەش لەماوەی چوار رۆژدا موچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان
دابەشدەکرێت، هێشتاش چارەنوسی موچەی مانگی (12)ـی ساڵی 2024 دیار نییە.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
1807 جار خوێندراوەتەوە