فەرماندەی گشتی هێزەکانى سوریاى
دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێشتا دۆخی داهاتوى سوریا بە تەواوی رون
نییە و دیاریش نیە دەسەڵاتی نوێی چ هەنگاوێک دەگرێتە بەر و دەشڵیت:
پێشوازی لە پشتگیریەکانی ئیسرائیل دەکەین.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی فارسی رایگەیاندوە، تا ئێستا لێدوانەکانی دیمەشق ئەرێنێن، بەڵام ئەوان لە ژێر
گوشاری تورکیادان بۆ ئەوەی لە دژی ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەنگاو
بنێن.
عەبدی سەبارەت بە پەیوەندی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ ئیسرائیل ئاماژەی
بەوەکردوە، ئەوان پێشوازی لە هەر وڵاتێک دەکەن کە پشتگیریان
بکات و ئیسرائیلیش وڵاتێکە هەم لە ئەمەریکا و هەمیش لە ناوچەکە خاوەن رۆڵە
و هەروەها دەستی ئاشتی کەس رەت ناکەنەوە.
سەبارەت بە پەیوەندەی لەگەڵ ئێرانیش وتی، نە
بە ئاشکرا و نە بە نهێنی پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا نییە و ئەو دەنگۆیانەش تەنها
بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان ئەوان و ئەمەریکایە کە لەلایەن میدیاکانی
تورکیا بڵاودەکرێنەوە.
149 جار خوێندراوەتەوە