کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 05/02/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە نیوەڕۆوە لەسەر ناوچەکان دەستپێدەکات، بۆ سبەینێش بەدرێژایی کاتەکان کەشەکە باراناوی دەبێت، پلەکانی گەرما حەوت پلە نزم دەبنەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە نیوەڕۆدا کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکە دەستپێدەکات، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری شەپۆلەکە دەگاتە سەرجەم ناوچەکان و نمەبارانی پچڕ پچڕ و بەفرێکی کەم لە ناوچە سنورییەکان دەبارێت، هاوکات لە درەنگانی شەو شەپۆلی بارانبارین زیاد دەکات.

 

 

سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە ئاماژەی بەوەکردوە، بەدرێژایی کاتەکان کەشوهەوا باراناوی دەبێت، بارستەهەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنوری و شاخاوییەکان دەگرێتەوە و لەگەڵ باران باراین خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرو 35 کیلۆمەتر.

 

 

دەشڵێت: کاریگەری شەپۆلەکە لە رۆژی هەینی لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما پێنج تا حەوت پلە نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 10پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8پلەى سیلیزى
دهۆک: 6 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1  پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

190 جار خوێندراوەتەوە