نرخی زێڕ ئاستێکی مێژویی تۆمارکرد... ئۆنسەیەک بە 2856 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 05/02/2025
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ ئاستێکی مێژویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک گەیشتە 2856 دۆلار، شرۆڤەکارانی ئابوری پێشبینی دەکەن نرخی زێڕ تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە سێ هەزار دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.

 

ئابوری:KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.5% بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک بە 2856.6 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا گەیشتە 2875 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.

 

سەرهەڵدانی جەنگی ئابوری لەنێوان ئەمریکا و چین و کەنەدا و مەکسیک، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕبۆ ئەمڕۆ دادەنرێت.

 

بازرگانان و شرۆڤەکارانی ئابوری، پێشبینی دەکەن لەساڵی 2025ـدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە سێ هەزار دۆلار.

 

لەهەمانکاتدا، نرخی زیو بەڕێژەی لەسەدا 1.5 بەرزبوەوە و گەیشتە 32 دۆلار و 88 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک.

598 جار خوێندراوەتەوە