ئەمڕۆ بەیەک گوژمە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، پارەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە تا ئێوارەی ئەمڕۆ
خشتەی موچەی مانگی یەک رابگەیەنرێت.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمدا هاتوە ئەمڕۆ سێشەممە، بڕی
(958.012.332.759) دینار، وەک شایستەی موچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ـی
فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم، خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتەکە.
دەشڵێت: دوای
تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکە، لە نزیکترین کاتدا دەستبەدابەشکردنی
موچە دەکرێت.
هاوکات، پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی
تەمویلەکە وەزارەتی دارایی هەرێم پارە رەوانەی بانکەکانی هەژماری من لە شار و ناوچە
جیاوازەکان دەکات و دواتر خشتەی موچە بڵاودەکاتەوە.
سەبارەت بە موچەی مانگی دووـش رایگەیاند، شاندێکی هونەری هەرێم لە بەغدادن
دوای گەڕانەوەیان لە دوو رۆژی داهاتو دەست بە رێکارەکانی ئامادەکردن و ناردنی لیستی
موچەی مانگی دوو و خەرجی و داهاتی هەمان مانگ دەکەن، دواتر لەسەر ئەو سیستەمەی
هەردو حکومەت لەسەری رێککەوتون، لە کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی
فیدراڵ، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکات.
سلێمانی- بڕیار نامیق
208 جار خوێندراوەتەوە