نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
دابەزینی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان،
نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75)
دۆلار و (18)
سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 78 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (98) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو
نرخەکەی یەک دۆلار و 18 سەنت دابەزیوە.
41 جار خوێندراوەتەوە