نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:22 - 03/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (76) دۆلار و (40) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 73  سەنت بەرزبوەتەوە.


جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (73) دۆلار و (94) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 94 سەنت بەرزبوەتەوە.

58 جار خوێندراوەتەوە