شاندی هەرێم بە لیستی مانگی شوباتەوە دەچنەوە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 10/02/2025
کوردستان
+
-

شاندێکی هونەری هەرێم بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بودجەی 2025 دەچنەوە بەغداد.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی زانیارییەکانی بڕیار نامیق، پەیامنێری کەی ئێن ئێن، ئەمڕۆ شاندێکی هونەری وەزارەتی دارایی هەرێم دەچنەوە بەغداد و هەفتەی داهاتوش شاندێکی باڵای هەرێم بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بودجەی ساڵی 2025 دەچنەوە بەغداد.

 

چونی شاندەکانی هەرێم بۆ تەواوکردنی ئەو وردەکارییانەیە کە پێویستی بە رێککەوتنی نێوان هەردولا هەیە بۆ ناردنی موچەی مانگەکانی ساڵی 2025، لەگەڵ ئەو وردەکارییانەی دیکە بۆ رێکخستنەوەی میلاکات و هاوتاکردن و بایۆمەتری و بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران.

 

دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن ئەوەشی زانیوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغددا بکەنەوە و لەگەڵ خۆیاندا، لیستی موچەی مانگی شوبات دەبەن، بەهەمان سیستمی پایارۆڵ کە مانگی پێشو نێردرابو.
ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی شوبات دەبێت خەرجی و داهاتی مانگەکە پێشوەخت رەوانەی بەغداد بکرێت، تا بەزوترین کات موچە دابەشبکرێت.


بەغداد/ بریار نامیق

1068 جار خوێندراوەتەوە