بەپێی ئامارێكی دەزگای مۆڵەتی شۆفێری و ئۆتۆمبێل
لە بەریتانیا تەنیا لەساڵی رابردو لە بەریتانیا نزیكەی 61 هەزار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان
دزراوە، بەمەش لەو وڵاتە هەر هەشت خولەک و نیو جارێک ئۆتۆمبێلێک دزراوە.
هەمەڕەنگ:KNNC
فۆرد ڤیستا ئەو ئۆتۆمبێلەیە كە زۆرترین ناوبانگی
هەیە لە بەرتانیا و زۆترین جار لە ساڵى رابردودا دزراوە، بەپێی ئامارەکە چوار
هەزار و 500 دانە لەم ئۆتۆمبێلە دزراوە.
لە پلەی دووەم ڤۆڵڤسواگن گۆڵف دێت، هەزار و 730
ئۆتۆمبێلی لەم جۆرە لەساڵی رابردو لە بەریتانیا دزراوە.
بەراورد بەساڵانی رابردو ئەو كەسانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی
جۆری فۆرد فۆكسن كەمتر تۆماری دزینی ئۆتۆمبێلەكانیان تۆماركردوە بەراورد بە ڤۆڵڤسواگن
گۆڵف.
ئەو ئۆتۆمبێلانەى ساڵى رابردو زۆرترین جار دزراون ئەمانەن:
-بێئیم دەبلیو لە جۆری سێیەم هەزار و 371 ئۆتۆمبێلی
لێدزراوە لەساڵی 2024.
-تیۆتا رالف فۆر هەزار و 260.
-مێرسیدس بینز لە جۆری سی هەزار و 126 حاڵەتی لەسەر
تۆماركراوە لە بەریتانیا.
-رانجرۆڤەر لەجۆری ئایفوك هەزار و 87 ئۆتۆمبێل
دزراوە لەماوەی ساڵی 2024.
-نیسان جوك هەزار و 27 دانەى لێ دزراوە.
-فوكسهول - كورسا 870 حاڵەتی دزینی ئەم ئۆتۆبێلە
تۆماركراوە.
-رانجرۆڤەر لە جۆری سپۆڕت 867 لە بەریتانیا لەم
جۆرە ئۆتۆمبێلە دزراوە.
187 جار خوێندراوەتەوە