هونەرمەند ئەڵاموراد رەشتیانی، ئەكتەری بواری فیلم و سینەما لە
تەمەنی (75) ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
هەواڵ: (KNNC)
ئەڵاموراد رەشیتانی، ئەكتەر كە ساڵانێكی زۆر لە بواری فیلم و سینەمادا
خزمەتی هونەری كوردستانی كردوە، ئەمڕۆ سێشەممە (2025/2/18) بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە
لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی كۆچكردو، یەکێکبوە لە ئەو كەسانەی كە لە خۆشەویستی
خەڵکەوە ئیلهامی وەرگرتوە و درێژەی بەكارە هونەرییەكانی خۆی داوە، لە
میدیاكانیشەوە هەمیشە جەختیكردوەتەوە؛ کە کوڕی نیشتمانە و شانازی بە خاک و ناسنامە
و کولتورەکەیەوە دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبو كە، لە ژیانی هونەری خۆیدا قەرزاری بەهمەن
قوبادی، دەرهێنەری گەورەی كورد دەزانێت.
لەڕوی ئابوریەوە هونەرمەند ئەڵاموراد رەشیتانی باشنەبوە
لەیەكێك لە خانوە كۆنەكانی شاری سنەدا ژیاوە، سەرباری ئەوەش هەمیشە زەردەخەنەی
بەسەر لێوەوە بوە و دڵخۆشبوە هەربۆیە بوە بەیەكێك لە تایبەتمەندیەكانی ئەو
هونەرمەندە.
ئەڵاموراد رەشیتانی لەچەندین چالاكی هونەری و فیلمدا رۆڵی
بینیوە، یەكێك لەبەشە گرنگەكانی ژیانی كە هەرخۆشی
رۆڵی تیادا بینیوە فیلمی سینەمایی "نیوەی مانگ) بوە.
821 جار خوێندراوەتەوە