جەیمس
هۆڵز، کە پیشەی ئەندازیارە و لە ساڵی 2013 هاوژینەکەی بە هەڵە هاردی کۆمپیوتەرەکەی
فڕێدەدات، کە ژمارەیەکی زۆر بیتکۆینی تێدایە، بۆ دوزینەوەیان لە هەوڵی کڕینی ملیۆنێک و 400
هەزار تۆن خاشکدایە .
هەمەڕەنگ؛KNNC
بی
بی سی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، خاوەن بیتکۆینە ونبوەکان، دوای 12 ساڵ، بێ ئومێد
نەبوە و دەستبەرداریان نابێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگەیەکی نامۆ دەگرێتە بەر.
ساڵی
2013 کە بەهای بیتکۆین زۆر نەبو، جەیمس لەگەڵ ونبونی بیتکۆینەکانی، ئەوکات
گرنگییەکی زۆر پێنادات و وازی لێ دێنێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاو و بەهای بیتکۆین
زۆر بەرزە و بیتکۆینە
ونبوەکان بەهاکەیان دەگاتە 600 ملیۆن پاوەندی بەریتانی، جەیمسیش هەوڵی
بەدەستهێنانەوەیان دەدات.
جەیمس دوای چەندین هەوڵ لەدادگا و ڕاسپاردنی تیمێکی تەکنیکی
شارەزا بۆ وەرگرتنەوەی بیتکۆینەکانی، بەڵام بێ سود بوە، تەنانەت داوای قەرەبوشی
کردوەتەوە و ئەو داوایەشی ڕەتکراوەتەوە.
ئەو زەوییەی هاردەکەی جەیمسی
لێ فڕێدراوە لە شاری نیوپۆرتی ویلایەتی وێڵزە و شوێنی فڕێدانی پاشماوە و زبڵی
شارەکەیە، دادگای باڵای ئەو وڵاتەی ڕەتکردەوە ڕێگە بە جەیمس بدرێت بچێت لە زەوییەکەدا بۆ بتکۆینەکانی بگەڕێت.
لە ئێستا شارەوانی دەیەوێت ئەم زەوییە کە شوێنی فڕێدانی زبڵە بیکات
بە کێڵگەیەکی وزەی خۆر جەیمس دەیەویت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و هەوڵی کڕینی
زبڵی زەوییەکە بدات کە زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار تۆن پاشماوە و زبڵی تێدایە،
بەو ئومێدەی بتوانێت هاردەکەی دەستکەوێتەوە و ببێت بەخاوەنی نزیکەی 600 ملیۆن پاوەند
جەیمس لە بارەی ئەم
بیرۆکەیەوە وتویەتی؛ هەمو هەوڵێ دەدەم بۆ دۆزینەوەی سەرمایە ونبوەکەم و دڵنیام
ساڵی ئایندە بەهای بتکیۆنەکانم دەگاتە ملیارێک پاوەند.
دراوی بیتکۆین چییە؟
بیتکۆین یەکەم و بەناوبانگترین دراوی کریپتۆیە لە جیهاندا، کە فۆرمێکی دیجیتاڵییە لە پارە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بنێردرێت و وەربگیرێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە نێوەندگیری وەک بانکەکان یان حکومەتەکان بێت. بیتکۆین لە ساڵی 2009 لەلایەن کەسێک یان گروپێکی بێناوەوە دروستکراوە کە ناوی ساختەی ساتۆشی ناکامۆتۆی بەکارهێناوە، لە ئێستادا بەهاکەی بەرزیترینە لە دراوە دیجیتاڵییەکاندا و هەر بیتکۆینێک بەرامبەر بە 96849 دۆلاری ئەمەریکی مامەڵيی پێوە دەکرێت.
912 جار خوێندراوەتەوە