بۆئەوەی دەستگیری نەکەن کاری مەی فرۆشی کردوە

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 11/02/2025
عێراق
+
-

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، دەستگیرکردنی ئەندامێکی رێکخراوی داعشی راگەیاند، کە لەترسی ئەوەی دەستگیرنەکرێت دەستیکردوە بە کاری مەی فرۆشی.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگاکە، هێزەکانی ئاسایش لە بەغداد توانیویانە چەکدارێکی داعش دەستگیربکەن کە نازناوی  ئەبو ذو الفیقار بوە و بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ی یاسای دژە تیرۆر داواکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوە تۆمەتبارەکە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە نەینەوای کردوە، هەروەها براکانیشی سەربە رێکخراوی تیرۆرستی بون و لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژراون.

 

دەشڵێت: تۆمەتبارەکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دانی بەوەداناوە لە بەشی بەرگری ئاسمانی داعش کاریکردوە کە بەرپرسە لە روبەڕوبونەوەی فڕۆکەی هێزە ئەمنییەکان.

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت: ماوەیەکە چاودێری دەکەن ئەو ئەندامەی داعش بۆئەوەی دەستگیرنەکرێت دەستیکردوە بە کاری مەی فرۆشی.

1065 جار خوێندراوەتەوە