بەغداد؛ ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران و ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 10/02/2025
عێراق
+
-


لەمیانی سەردانە چەند رۆژییەکەی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دانا ئەحمەد مەجید بۆ بەغداد، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران و ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆبونەوە.


هەواڵ: KNNC

ئێوارەی ئەمرۆ،  لەماڵەکەی خۆی لەشاری بەغداد هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر پێشوازی لە دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت  گۆرانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە.

هەروەها  لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانیاندا ئاڵنگاری و مەترسییەکانی ئەمڕۆی عێراق تاوتوی کرا.

 

هەردولا جەختیان کردەوە، کە پێویستە لەم قۆناغەدا  کۆدەنگی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراقدا هەبێت، بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە و پاراستی  گەل و خاکی عێراق لە  ئەگەری هەر ڕوبە ڕوبونەوەیەکدا.

بڕیار نامیق  - بەغداد

114 جار خوێندراوەتەوە