وەزیری پلاندانانی عێراق
ڕایگەیاند، لە 24ی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایى سەرژمێری گشتی ڕادەگەیەنرێت وتیشی: بەپێی
داتاکان ڕێژەی هەژاری لە عێراق کەمی کردوە.
هەواڵ: KNNC
محەمەد تەمیم، وەزیری
پلاندانانی عێراق رایگەیاند، کە ڕۆژی 24ی شوبات ئەنجامی کۆتایى سەرژمێری
گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت.
ئاشکراشیکرد، بەپێی ئەنجامی
سەرژمێریەکە ڕێژەی هەژاری گەیشتوەتە 17.5% ئەمەش بەراورد بە پێشوتر کەمی
کردوە و بەرزترین ڕێژەی هەژاری لە پارێزگای موسەنا بوە کە 40% ە.
وەزیری پلاندانان باسی
لەو گۆڕانکاریەش کردوە کە دواى سەرژمێرى بەسەر بودجەى پارێزگاکاندا دێت و لەوبارەیەوە
رایگەیاندوە، ئەو پارەیەى لە بودجەی ساڵانەى پارێزگاکان دەمێنێتەوە لەناو
سندوقی پارێزگاکە دەبێت و ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
لە 20ی مانگی تشرینی
دوەمی ساڵی رابردو سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، بەپێی
ئەنجامەکان ژمارەی دانیشتوانى عێراق 46 ملیۆن 122 هەزار کەس.
71 جار خوێندراوەتەوە