دادگای فیدراڵیی عێراق چوار سکاڵاى پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 11/02/2025
عێراق
+
-

ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵیی عێراق، سکاڵایەک لە دژی پەسەندکرنى هەموارى یاساکانی لێبوردنی گشتی و باری کەسێتی و یاساى گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان و هەڵوەشاندنەوەى دو وەزارەتى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات.

هەواڵ:KNNC

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێى سکاڵایەک دەکات کە تێیدا داوا کراوە، دەنگدان بەیاساکانى هەموارى یاساکانى بارى کەسێتى و لێبوردنى گشتى و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە.

هەر ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى تاوتوێى دو سکاڵاى تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەکانى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم دەکات ، لە سکاڵایەکی دیکەشدا کەلەسەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە تانە دراوە لە یاسای هەموارى جێبەجێکردنى یاساى باری کەسێتی عێراق. 

لەسکاڵایەکی دیکەشدا داوا کراوە، پێدانى دەسەڵات بە وەزیرى ناوخۆى هەرێم بۆ کەمکردنەوە یاخود زیادکردنى باج و پێبژاردنەکانى هاتوچۆ بە نا دەستورى دابنرێت.

211 جار خوێندراوەتەوە