دژی برینی بەشێک لە
موچەکانیان، ژمارەیەک لە خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمانی گردبونەوە، بەڕێوەبەری
گشتی خانەنشینی پێشمەرگەش دەڵێت: لە موچەی مانگی دوو قەرەبو دەکرێنەوە.
هەواڵ:KNNC
لە سلێمانی ژمارەیەک
لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی بەشێک لە موچەکانیان گردبونەوە و وەک خۆیان
دەڵێن: نزیکەی پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگەی خانەنشینن بەبێ گەڕانەوە بۆ ساڵانی
خزمەت و پلەکەی خانەنشین کراون و بڕێکی زۆر پارەیان لێبڕاوە.
دەشڵێن: بڕیاری بڕینی
موچەی خانەنشینان تەنها لە سلێمانی جێبەجێکراوە، خانەنشین هەیە بڕی 500 هەزار
دینار لە موچەکەی بڕاوە.
بەوتەوی ئەو خانەنشینانە،
ئەوانەی پارەیان لێبڕاوە خاوەنی نزیکەی 30 ساڵ خزمەتن و کەمترین خزمەت 25 ساڵە کە پارەی
موچەی لێبڕاوە.
لەسەر ئەو پرسە،عەزیز
عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، بەپێی
یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ـی خانەنیشینی موچەکانیان لیبڕاوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتەی
خانەنشینی ئاگاداری کردونەتەوە کارکردن بەو یاسایە رابگرن و لە موچەی مانگی دوو هیچ
بڕە پارەیەک لە خانەنشینانی پێشمەرگە نابڕێت.
وتیشی: ئەو
خانەنشینانەی پارەیان لێبڕاوە لە موچەی مانگی دوو بۆیان قەرەبو دەکرێتەوە.
سلێمانی/ بەهار عەبدولکریم
1692 جار خوێندراوەتەوە