مانگرتنەکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی هەڵپەسێردرا

KNN : Kurdish News Network
03:37 - 11/02/2025
کوردستان
+
-

لەناو هەزاران پشتیوان و دوای (15) رۆژ لە نان نەخواردن و مانگرتن بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی موچەخۆران، دروشمی سەرەكی پشتیوانانی ئەمڕۆی مامۆستایان شكاندنی مانگرتنبو، بۆیە مامۆستایانی مانگرتو بڕیاری هەڵپەساردنی مانگرتنەكەیان دا.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لەوبارەیەو مامۆستا هادی ڕەشید، یەكێكی لە مامۆستایانی مانگرتو بەناوی (13) مامۆستا مانگرتوەكەی دیكە وتارێكی خوێندەوە كە لە بەشێكیدا هاتبو؛ بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێم لە پلەبەرزكردنەوە و جێبەجیكردنی پڕۆسەی تەوتین، مامۆستایانی مانگرتو خەباتی مەدەنییان گرتەبەر، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان نە بینیان و نە ویستیشیان بو گوێیان لێبگرن.

 

وتیشی: سوپاسی هەمو ئەو كەسانە دەكەن كە پشتیوانیان لە مامۆستایانی مانگرتو كردوە، هەروەك سوپاس بۆ كارمەندەكانی تەندروستی كە هەمیشە چاودێری مامۆستایانی مانگرتویان كردوە لەگەڵ پەیامنێر و كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەن كە دەنگی مامۆستایان و هەمو ئەو كەسانەی پشتیوانی مامۆستایانیان كردوە بەگوێی جیهاندا گەیاندوە.

 

رونیكردەوە، له‌ ژێر فشاری هیچ لایه‌نێكدا مانگرتن ناشكێنن، به‌ڵكو لەبەر حورمەتی قورئانی پیرۆز و له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیان، مامۆستایانی مانگرتو بڕیاره‌كه‌یان داوه‌.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرباری ئەوەی لەلایەن چەند لایەنێكی سیاسییەوە تەخوێن كراون،  بەهۆی چەند كەسێكەوە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان پەكی كەوتوە.

409 جار خوێندراوەتەوە