کەشناسی هەرێم هۆشداری
دەدات و رایگەیاند، لە ێنجشەممەوە شەپۆلی بەفروباران ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە کەشی ناوچەکە
دەگۆڕیت بۆ هەور.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
نمەباران لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکات، پاشان بارستەهەوایەکی سارد رو لە
ناوچەکان دەکات و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە، بەفربارین لە ناوچە شاخاویی و سنورییەکان
دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بەفروباران دەبارێت، لەهەمانکاتدا نمەباران
و بارانی مامناوەند دەبارێت.
دەشڵێت: پێشبیندەکرێت
(12 بۆ 18)ملیمەتر باران ببارێت، لەشەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بڕێکی زۆر بەفر
دەبارێت و لەدوانیوەڕۆی رۆژی هەینییەوە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت، بەڵام
پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە.
592 جار خوێندراوەتەوە