"لایەنە سیاسییە گەورەكان رێگری لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكەن"

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 10/02/2025
عێراق
+
-

ناکۆکی قوڵی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە گەورەكانی عێراق هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

 

هەواڵ: (KNNC)


جەواد یەساری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ دوا كەوتن و رێگری كردن لە هەمواری پێشنیاری یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هێز و لایەنە سیاسییە گەورەكانەوە و هەمو هەوڵێك دەدەن یاساكە بەشێوەیەك تێپەڕێنێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکانی خۆی بکات.


وتیشی: درێژە كێشان و بەردەوامی ناکۆکییەكان وا دەكات هەموارکردنی یاساكە قورس بێت، كە پێدەچێت ببێتە هۆی هێشتنەوەی ئەو یاسایەی كە لە ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەبێ گۆڕانكاری بەکارهێنرا.


ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رونیكردەوە؛ ئەم جیاوازی و دابەشبونە سیاسییە رێگری دەکات لە ئەنجامدانی چاکسازییە یاساییە پێویستەکان، بەتایبەتی فایلێکی هەستیاری وەک یاساكانی هەڵبژاردن چونكە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پرۆسەی دیموکراسی لە وڵاتدا هەیە.


ئەمڕۆ دوشەممە (10ـی شوباتی 2025) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ساڵی (2025)ـدا راگەیاند.

127 جار خوێندراوەتەوە