دۆناڵد ترەمپ: فەلەستینییەكان مافی گەڕانەوەیان نییە

KNN : Kurdish News Network
06:16 - 10/02/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: دوای جێبەجێكردنی پلانەكەی لە كەرتی غەززە، فەلەستینییەكان مافی گەڕانەوەیان نامێنی، بەڵام كۆمەڵگەیەكی سەلامەتی نمونەیی دور لەمەترسیان بۆ دروست دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: دوای جێبەجێ كردنی پلانی وڵاتەكەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە، فەلەستینییەکان مافی گەڕانەوەیان بۆ غەززە نابێت، بەڵكو دەبن بە خاوەنی شوێنێكی زۆر لە ماڵەكەی پێشوتریان.

 

لەوەڵامی پرسیارێکی فۆکس نیوزی ئەمەریكی، ترەمی وتوشیەتی: دانیشتوانی غەززە خانوبەرەی زۆر باشتر بەدەست دەهێنن، بەواتایەكی دیكە؛ بس لە شوێنێكی هەمیشەیی بۆ ئەوان دەكات.

 

لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە بڕیارە شەوی دوشەممە پەخش بكرێت، رونیكردوەتەوە؛ بڕیاری داوە كە بۆ زیاتر لە دو ملیۆن فەلەستینی دانیشتوی كەرتی غەززە كۆمەڵگەیەكی سەلامەتیی "نمونەیی" دروستبكات، كۆمەڵگەكەش كەمێك لە ئەو شوێنە ئیستا دور دەبێت، بەڵام لەمەترسی دورە.

 

سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەم نێوەندەدا دەبێت بە خاوەنی (زەوی)یەكە كە لەداهاتودا وەك  پڕۆژەیەکی پەرەپێدانی خانوبەرە بیری لێبکەرەوە. پارچە زەوییەکی گەورە و گرنگ  كە پارەیەکی زۆری تیادا خەرج ناکرێت.

448 جار خوێندراوەتەوە