ترەمپ: غەززە دەکڕم و دەیکەمە شوێنێکی باشی گەشەپێدان

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 10/02/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، کەرتی غەززە دەکڕێت و بەشێکیشی دەداتە وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆئەوەی بونیادی بنێن.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "پابەندم بە کڕین و خاوەندارێتی غەززە، رەنگە بەشێک لەو کەرتە بدەمە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆئەوەی بونیادی بنێن، چونکە دەمەوێت بیکەمە شوێنی باش بۆ گەشەپێدانی داهاتوە".

 

وتیشی: گرنگ بە فەڵەستینییەکان دەدەم و دەمەوێت دڵنیابمەوە کە ناکوژرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە بە پەنابەرە فەڵەستینییەکان دەدەم بێنە ناو خاکی ئەمەریکا، چونکە پێم وانییە، خەڵک بگەڕێنەوە بۆ غەززە، چونکە کێشەی زۆری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردوە، ناشمانەوێت دوای ئاوەدانکردنەوەی، بزوتنەوەی حەمماس لە غەززە بمێنێتەوە، ئەمەریکا دەبێتە خاوەنی غەززە و زۆر بە وردی و بە هێواشی ئاوەدانی دەکەینەوە، وڵاتانی دەوەڵەمەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشدار دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی و شوێنی باش بۆ فەڵەستینییەکان دروستدەکەن بۆئەوەی بە ئاشتی بژین.

 

لەکاردانەوەی قسەکانی ترەمپ، عزەت رشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس، رایگەیاند، غەززە موڵکێک نییە بتوانرێت بكڕدرێت و بفرۆشرێت، مامەڵەکردن بە عەقڵیەتی بازرگانێکی خانوبەرە رێچکەی شکستە.

 

 

هاوکات، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، پێشنیازەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا سەبارەت بە غەززە لەژێر فشاری ئیسرائیلدا دەکرێت و هەوڵێکی بێ کەڵک و بێسودە، چونکە هیچ کەسێک توانای دەرکردنی خەڵکی غەززەی نییە لە زێدی ئەبەدی خۆیان.

65 جار خوێندراوەتەوە