ترەمپ بۆ ئیسرائیل: ئەگەر بارمتەکان ئازادنەکران ئاگربەست هەڵبوەشێننەوە

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 11/02/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی توند لە حەماس دەكات ئەگەر هەمو بارمتەكان ئازاد نەكات، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەى ئاگربەستیش بۆ ئیسرائیل دەكات.

هەواڵ:KNNC

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، دەرگای دۆزەخ لە بزوتنەوەی حەماس دەکرێتەوە، ئەگەر تاوەكو ڕۆژی شەممەی داهاتو هەمو بارمتە ئیسرائیلیەكان ئازاد نەكات، ڕایگەیاند: گەڕانەوەی هەمو بارمتەكانیان دەوێت.

سەرۆكی ئەمەریكا پێشنیاریكرد ئیسرائیل ئاگربەستی غەززە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر بزوتنەوەی حەماس هەمو بارمتەكان ئازاد نەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتودا، ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەدەكات لەبارەی ئەو مۆڵەتە كۆتاییە.

ترەمپ  وتیشی: ئەو كارە بەجێدەهێڵێت بۆ ئیسرائیل بۆئەوەی بڕیار بدات چی ڕودەدات لەبارەی ئاگربەست، جەختی كردەوە پێویستە حەماس هەمو بارمتەکان پێکەوە ئازادبکاتم نەک بە چەند قۆناغێک.

ئەو هەڕەشەیەی سەرۆكی ئەمریكا لەدوای هەڕەشەكەی بزوتنەوەی حەماس هات بۆ دواخستنی ئازادكردنی کاروانى شەشەمی بارمتەكان، ئەگەر ئیسرائیل پابەندی ئاگربەست نەبێت.

46 جار خوێندراوەتەوە