دۆناڵد ترەمپ دوپاتی
کردەوە کە لەبری هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران پێی باشترە لەگەڵ تاران بگەنە ڕێککەوتن،
دەشڵێت: بەرپرسانى ئێراند ترساون و ئامادەن دانوستان بکەن.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ کەناڵى فۆکس نیوز ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند
و وتیش:ی کە پێی باشترە پرسی ئەتۆمی ئێران لەرێگەی ڕیکەوتن
چارەسەر بکرێت لەبری هێرشی سەربازی، وتیشی هەموان پێیانوایە ئیسرائیل
بە هاوکاری ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی
کردەوە لەوەی، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل ئێران بەرگری ئاسمانییەکەی
لەدەستداوە، دوپاتیشیکردەوە کە باشترە ئێران ڕێگەی ڕێککەوتن هەڵبژێرێت بەبێ ئەوەی
بۆردومان بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی، بەرپرسانی
ئێران ترساون و ئامادەن دانوستان بکەن.
313 جار خوێندراوەتەوە