دوای ئۆپەراسیۆنێکی شەش رۆژە و پێکدادان لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان، سوپای سوریا
چەند ناوچەیەکی سنوری لە پارێزگای حومس کۆنتڕۆڵکرد.
هەواڵ:KNNC
یوسف خالد، فەرماندەی سەربازی سوپای سوریا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە
شەش رۆژی خایاندوە و دەستیانگرتوە بەسەر چەندین چەکدا، هاوکات کۆنتڕۆڵی چەند
ناوچەیەکی سنوری لە پارێزگای حومس کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای سوریا ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان
لوبنان-سوریا، بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی قاچاخچێتی چەک و ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی
چەکدارانی حیزبوڵا دەستپێکردوە.
ئاماژەی بەوەوەشکردوە، هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو چەکداری حیزبوڵا بە دیل
گیراون و چەندین چەکداری دیکەش کوژراون، هەروەها سوپای سوریا دەستیبەسەر چەند
ناوچەیەکی ستراتیژیدا گرتوە و توانراوە کۆنتڕۆڵی ناوچە سنورییەکانی نێوان لوبنان و
سوریا بکات.
67 جار خوێندراوەتەوە