سوپای ئیسرائیل لە غەززە کشایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:07 - 09/02/2025
جیهان
+
-

لەچوارچێوەی رێکەوتنی ئاگربەست، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە میحوەری نەتەنزیم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کشایەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

رادیۆی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ئەو باڵەخانانەی چۆڵکرد کە وەک ژێرخانی کەرەستەی سەربازی بەکاریدەهێنان، ئەوەش لەچوارچێوەی رێکەوتنی ئاگربەست.

 

 

هاوکات، بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل رایانگەیاند، ئەو شوێنانە چۆڵ دەکەن کە دەکەونە رۆژهەڵاتی میحوەری سەڵاحەدین، ئەوەش بەو مانایەیە کە سوپای ئیسرائیل لە غەززە نامێنێتەوە و دانیشتوانەکەی دەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

 

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، لە 21مین ڕۆژی ئاگربەستدا، ئیسرائیل لە تەواوی ڕێڕەوی دابەشکردنی کەرتی ناوچەکە دەکشێتەوە و تەنیا ئامادەیی خۆی لە ناوچەیەکی پارێزراو لە نزیک غەززەدا دەپارێزێت.

 

 

هێزەکانی ئیسرائیل هەفتەی ڕابردو لە پێگەکانیان لە بەشی باکوری میحوەری نەتزەریم کشابونەوە، ئەمەش ڕێگەی بە ئاوارەکاندا  بەپێ  بە پێ لە ڕێگەی کەنار دەریاکانەوە بگەڕێنەوە بۆ باکوری کەرتی غەززە و بە ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سەلاح الدین بگەڕێنەوە.

78 جار خوێندراوەتەوە