دۆناڵد ترەمپ
رایگەیاند، لەبارە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا لەگەڵ ڤلادیـمێر پوتین گفتوگۆی
کردوە.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی نیویۆرک
تایمزی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لەگەڵ ڤلادیمێر
پوتینی سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا گفتوگۆی کردوە، بەوتەی
ترەمپ، چیتر پوتین نایەوێت بەهۆی جەنگەوە کەس بمرێت.
ترەمپ راشیگەیاندوە، هەمیشە
پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پوتین هەبوە و پلانێکی کۆنکرێتیشی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە
شەڕ، بەڵام وردەکاری ئاشکراناکات.
هاوکات، رۆژی هەینی
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلنسکی، سەرۆکی
ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی کۆتایهێنان بە جەنگ دەکەن.
ترەمپ وتی: هیوادارم
بەخێرایی جەنگ کۆتاییبێت، رۆژانە خەڵک دەمرن، دۆخەکە خراپە.
193 جار خوێندراوەتەوە