وەزارەتی دەرەوەی سعودییە
لە راگەیەنراوێکدا، بە توندی وەڵامی پێشنیاری بنیامین ناتانیاهۆی
دایەوە کە داوای کردبو وڵاتێک بۆ فەڵەستین لە خاکی سعودیە دروست بکرێت، وەزارەتی دەرەوەی
میسریش قسەکانی ناتانیاهۆ بە نابەرپرسیارانە وەسف دەکات.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڵاویکردەوە،
ریاز بە توندی دژی ئاوارەبونی فەلەستینییەکانە لەسەر خاکی وڵاتەکەیان و بەو هۆیەشەوە لێدوانەکانی
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی کە داوای کردوە وڵاتێک بۆ فەڵەستینیەکان
لە خاکی سعودیە دروست بکرێت بە توندی ڕەتدەکەنەوە.
لای خۆشییەوە وەزارەتی
دەرەوەی میسر لێدوانەکانی ناتانیاهۆی لەبارەی دروستکردنی وڵاتی فەڵەستینی لە خاکی
سعودیە نابەرپرسیارانە و پێشێلکردنی پرەنسیپ و نەریتە دیپلۆماسیەکان وەسف کرد.
کاردانەوەکان دوای
ئەوەهات کە ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جارێکی دیکە ناهێڵن
حکومەتێکی فەڵەستینی لە غەزە دروست بکرێت لەبەرانبەریشدا پێشنیاری
کرد، وڵاتێک فەڵەستینیەکان لە بەشێک لە خاکی سعودیە دروست بکرێت.
62 جار خوێندراوەتەوە