مەزهەر محەمەد ساڵح: بەبێ دواكەوتن و لەكاتی خۆیدا موچە دابەش دەكەین

KNN : Kurdish News Network
05:01 - 20/02/2025
عێراق
+
-

حكومەتی عێراق دڵنیایی بەموچەخۆران دەدات كە لەكاتی خۆیدا و بەبێ دواكەوتن موچەكانیان خەرجدەكرێت و راوێژكاری سەرۆك وەزیرانیش ئاماژەبۆ ئەوەدەكات؛ ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە دروستکردنی بێمتمانەییە لەنێوان حكومەت و خەڵكدا.


هەواڵ: (KNNC)


مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند: كاری لە پێشینەی حكومەت كەلە بودجەدا دیاریكردوە، دابینكردنی موچەی موچە خۆرانە، چونكە كاریگەری ئەرێنی لەسەر (85%)ـی خواستەكان و بازاڕ هەیە، بۆیە بۆ دابینكردنی موچە و دابەشكردنی لەكاتی خۆیدا، بەغداد روبەڕوی هیچ كێشەیەك نابێتەوە.


جەختیشیكردەوە: ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشە داراییەکان دەكەن، سیناریۆیە كە ئامانجی لێی دروستکردنی دۆخی بێمتمانەییە لەنێوان خەڵكدا، دڵنیایش دەدات كە مانگانە نزبكەی هەشت ملیۆن عێراقی موچە وەردەگرن ئەمە بێجگە لە ئەو (38) خێزانەی  كە حكومەتی عێراق پاڵپشتی داراییان پێشكەش.



راشیگەیاند: سەچاوەی داهاتی لە (50%)ـی خەرجییەکانی حکومەت ناوخۆییە كە ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەردەوامیی چالاکییە ئابورییەکان هەیە و لەڕوی ئابوریشەوە لە مەترسی بێبازاڕی و پاشەكشە بەرهەمەكانی ناوخۆ دەپارێزێت.


راوێژکارەكەی سەرۆکی حکومەت بۆ كاروباری دارایی ئاماژەی بەوەشکرد؛ جێبەجێكردنی سیاسەتی وردی ئابوری سەقامگیری و کاریگەریی لەسەر بەهای دراو بۆ بەشداریكردن لە بەرزکردنەوەی متمانەی ئابوری هەیە، دەشتوانێت روبەڕوی هەمو ئەو گرفت و ئاستەنگانە بێتەوە كەلە داهاتودا مەترسی لەسەر ئابوری عێراق دروست دەكات.

813 جار خوێندراوەتەوە