دژە تیرۆری عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە هێرشی
كردوەتە سەر ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە چیای قەرەچۆغ و زیانی گەورەیان پێگەیاندون.
هەواڵ: (KNNC)
دژە تیرۆری عێراق بڵاویكردەوە: بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزی
پێشمەرگە چەند هێرشكیان كردوەتە سەر (18) حەشارگەی تیرۆرستان لە چیای قەرەچۆغ لە قەزای
مەخموری پارێزگای نەینەوا، كەبەهۆیەوە حەوت تونێل وێرانكراون.
ئاماژی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر ژمارەیەك
چەک و بڕێك تەقەمەنی ئامێری دیكەدا گیراوە، لەگەڵ دۆزینەوەی لاشەی كوژراوەكانی ئەندامانی
رێكخراوی داعش.
47 جار خوێندراوەتەوە