حەوتەمین گفتوگۆی نێودەوڵەتی
بەغداد، بەرێوە دەچێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێكی فەرمی و بۆ
بەشداریکردن لە گفتوگۆکە گەیشتە بەغداد و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراقیش کۆدەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
حەوتەمین گفتوگۆی نێودەوڵەتی
بەغداد لە پایتەختی عێراق بە ئامادەبونی 100 کەسایەتی دیاری عێراق و جیهان، بەڕێوە
دەچێت و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
هاوکات، بەیانی ئەمڕۆ،
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد بە
مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەکە و بڕیارشە وتارێك پێشکەش بکات.
پەیمانگای عێراق بۆ دیالۆگ
بەسەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، گفتوگۆکەی ڕێك خستوە لەژێر
ناونیشانی پەیوەندییەکان لەپێناو گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمیی، لە گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکەشدا،
باس لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە دەکرێت و پرسی ئابوری و نەوتـیش تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات، بڕیاریشە نێچیرڤان
بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، زنجیرەیەك دیدار و کۆبونەوەش لەگەڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق ئەنجامبدات.
49 جار خوێندراوەتەوە