دۆناڵد ترەمپ
ئاشکرایدەکات کە وەک پشتگیرییەک بۆ هاوکارییەکانى لە "بەهێزکردنەوەى ئەمەریکا" و وەک
وەڵامێکیش بۆ دژایەتییەکان، ئۆتۆمبێلى جۆرى تێسلا دەکڕێت و پشتگیریی مەسک دەکات.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکى ئەمەریکا
لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی تروس، بڵاویکردەوە؛ کۆمارییەکان و
پارێزکارەکان بەیەکەوە هاوڕان کە ئیلۆن مەسک تا سەر لێوار رۆیشتوە بۆ
هاوکاریکردنى گەلەکەمان و ئەو هەر بەڕاست کارێکى زۆر نایاب دەکات.
ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە کە سەربارى ئەم هاوکارییانەى مەسک، بەڵام چەپڕەوە توندڕەوەکانى ئەمەریکا
هەوڵدەدەن بەشێوەیەکى نایاسایی بایکۆتى تێسلا بکەن کە یەکێکە لە گەورەترین و
باشترین کۆمپانیاکانى دروستکردنى ئۆتۆمبێل تا لەوڕێیەوە هێرشبکەنەسەر مەسک و زیانى
پێبگەیەنن.
جەختیش دەکاتەوە
کە سبەینێ یەکەم کارى کڕینى ئۆتۆمبێلێکى تێسلا دەبێت تا لەوڕێیەوە پشتگیریی و
پشتیوانى خۆى بۆ ئیلۆن مەسک دوپات بکاتەوە.
ترەمپ دەشپرسێت؛
بۆچى دەبێت سزاى مەسک بدرێت سەربارى ئەو کارە گەورانەى کردى تا جارێکى دیکە
ئەمەریکا بەهێز بکرێتەوە؟.
401 جار خوێندراوەتەوە