کرێملین: دەمانەوێت سوریا وڵاتێكی یەكگرتو دۆستمان بێت

KNN : Kurdish News Network
04:01 - 11/03/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی كۆشكی كرێملین رایدەگەیەنێت: ناسەقامگیری یەكێك لە وڵاتانی ناوچەكە كاریگەری تەواوی لەسەر ناوچەكە دەبێت، بۆیە ویستی روسیایە سویایەكی ئاوەدان و پێشكەوتو هەبێت و دۆستی وڵاتەكەی بێت.


هەواڵ: (KNNC)


لە دوای رێكەوتنەكەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی کرێملین رایگەیاند: ناسەقامگیری لە وڵاتانی ناوچەکەدا، لێکەوتەی کارەساتباری بۆ تەواوی ناوچەکە هەیە، بۆیە ویستی روسیایە كە سوریایەکی یەكگرتو، ئاوەدان و پێشکەوتو هەبێت بۆ ئەوەی  ئایندەیەکی رونی هەبێت و دۆستی وڵاتەكەی بێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چارەسەركردنی و فراوانتر نەبونی توندوتیژییەكانی چەند رۆژی رابردوی سوریا، ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەکات.


دوێنێ شەو، سەرۆكایەتی سوریا بڵاویكردەوە؛ لە كۆبونەوەی نێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر لەسەر هەشت خاڵ رێككەوتون.

132 جار خوێندراوەتەوە