دوای گفتوگۆکانی جەدە لە سعودییە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی
ئۆکرانیا داوای لە ئیدارەی ئەمەریکا کرد، ڕوسیا ڕازی بکات بۆ ماوەی 30 ڕۆژ شەڕ ڕابگرێت و جەختیش دەکاتەوە کە ئۆکرانیا بە ئەرێنی لە پێشنیازی ئاگربەست دەڕوانێت.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، ئۆکرانیا بە "ئەرێنی"
سەیری پێشنیازی ئاگربەستەکە دەکات و دەبێت
واشنتۆن مۆسکۆ ڕازی بکات کە پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی 30 ڕۆژە قبوڵ بکات کە لە میانی
دانوستانەکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا لە جەدە لە سعودیە خراوەتەڕو.
ئۆکرانیا پشتگیری لە پێشنیازی ئەمەریکا کرد بۆ ئاگربەست
بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە شەڕی لەگەڵ ڕوسیادا، بە هەنگاوێکی بەرچاوی دەبینن بۆ کەمکردنەوەی کێشە
بەردەوامەکان، ئەم پشتیوانییە دوای دانوستانەکان هات کە زیاتر لە هەشت
کاتژمێری خایاند لە شاری جەدە لە شانشینی سعودیە، کە لە نێوان
نوێنەرانی ئەمریکا و ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
دوای کوبونەوەکەیان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، واشنتۆن دوپاتی کردەوە کە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی هاوکارییە
سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری راستەوخۆ لە نێوانیاندا، کە
ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە لە پاڵپشتیکردنی کیێڤ لە چوارچێوەی ئەم ئاگربەستەدا، جەختیش لە ڕێککەوتن کراوەتەوە لەسەر کانزا دەگمەنەکانی
ئۆکرانیا لە نێوان هەردولادا بە زوترین کات.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەبێت ڕوسیا
بڕیار بدات کە ئایا ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا قبوڵ دەکات یان نا، کە بە وتەی خۆی
ئامادەیە بۆ دانوستان، وتیشی؛ ئێمە
ئێستا ئەم ئۆفەرە دەبەینە بەردەم ڕوسەکان و هیوادارین بە ئاشتی ڕازی بن، ئێستا تۆپەکە
لە گۆڕەپانی ئەواندایە.
46 جار خوێندراوەتەوە