ئۆکرانیا، ئاگربەستی لەگەڵ
ڕوسیا پەسەند کرد و سەرۆکی ئەمەریکا، هیوا دەخوازێت، روسیاش پێشنیازی ئاگربەستی
30 ڕۆژە پەسەند بکات و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورپا و سەرۆک وەزیرانی پۆڵەنداش پێشوازی
لە ئاگر بەستەکە دەکەن.
هەواڵ:KNNC
لەدوای پەسەندکردنی پێشنیازی
ئاگربەستی 30 ڕۆژە لەلایەن ئۆکرانیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ڕایگەیاند: ئۆکرانیا بە ئاگربەست و ڕێککەوتن ڕازی بوە و هیوادارە ڕوسیاش ئاگربەستەکە پەسەند
بکات.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی:
پێدەچێت لەم هەفتەیەدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر پوتین کۆببێتەوە و
جارێکی دیکەش ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکەینەوە.
لایخۆشییەوە هەریەک لە
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و دۆناڵد توسک سەرۆک
وەزیرانی پۆڵەندا پێشوازیان لە ئاگربەستەکە کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر
هاوکاریی و هەماهەنگییەک دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە مایک
واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێویستە هەمو شەڕەکان
بوەستێنرێن.
54 جار خوێندراوەتەوە