ئەمەریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی کاتی سوریا و هەسەدە دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 12/03/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی راگوزەری سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، دەشڵێت: بەردەوام چاودێری ئەو بڕیارانە دەبین کە حکومەتی کاتی دەیاندات.

 

هەواڵ:KNNC

 

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، کە هێزە کوردییەکان لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.

 

راشیگەیاندوە، دیموکراسی بۆ باکوری رۆژهەڵات و سوریا زۆر گرنگە.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتە کاتیەکانەوە دراون، هەروەها بە نیگەرانییەوە تێبینی ئەو توندوتیژییە کوشندانەی ئەم دواییە دەکەین دژی کەمینەکان لە سوریا.


38 جار خوێندراوەتەوە