ماوەى دوو هەفتەیە شاندى
تەکنیکى نێوان هەرێم و ناوەند لە بەغداد سەرقاڵن، تایبەت بە پرسى موچە و
خانەنشینان و داهاتى ناوخۆ چەند کارێکیان کردوە، پێش ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ
بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان کەى ئێن ئێن کارەکانى ئەم ماوەیەی شاندەکە ئاشکرا
دەکات.
بەدواداچون:KNNC
بەپێی ئەو
زانیارییانەى کەى ئێن ئێن لەڕێی ئەندامێکى دارایی هەرێم لە شاندەکە زانیویەتى:
یەکەم/ لیستی موچەی مانگی یەک کراوە بەبنەما؛ تەنها ئەم
گۆرانکارییانەی تێدا کراوە
-هەر فەرمانبەرێک مۆڵەت
بوبێت و دواتر گەرابێتەوە داخڵی لیستەکە کراوە؛
یاخود یوپی ئێن یان بەهۆی هەر زانیارییەکی دیکەوە ناوی لە لیستی مانگی یەکدا نەبوبێت
داخڵی لیستی مانگی دو کراوە.
دوەم/ ئەو خانەنشینانەی
کە لەدوای ساڵی 2014 وە تا 2024 خانەنشینبون لە لیستی موچەی مانگی پێنج یان شەش-ەوە
بەرێژیەك کە3٪ لە موچەکەیان دەبڕدرێت.
سێهەم / داهاتی ناوخۆ
لەدوای هەمو 10ـی مانگێک وەزارەتەکان خەرجی و داهات دەگەرێننەوە، بۆیە لەدوای هەمو15ـی مانگێک
لە 50٪ ی داهاتی نانەوتی ناوخۆ دەگەرێنەوە.
هەروەک کەى ئێن ئێن
زانیویەتى؛ لەبارەی دوو ملیار و 600 ملێون دۆلارەکەی داهاتی نەوتی ساڵی 2024 شاندێکی
وەزارەتی سامانەسروشتیەکان خشتەی خەرجکردنی ئەو پارەیەی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق
کردوە.
بڕیارە تا کۆتایی هەفتەى
داهاتو، 50%ـى داهاتی ناوخۆی مانگی دوو رەوانەی
بەغداد بکرێت و تا کۆتایی هەمان کاتیش لیستى موچى مانگى سێ رەوانەى بەغداد دەکرێت.
بەدواداچون/ بڕیار نامیق
366 جار خوێندراوەتەوە