بەغداد سێ داواکاری نوێی هەیە... شاندی هەرێم گەیشتنەوە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 09/03/2025
کوردستان
+
-

شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنەوە بەغداد، بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای KNN بەغداد سێ داوکاری نوێی لە حکومەتی هەرێم هەیە و ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بڕیار نامیق، پەیامنێری KNN  رایگەیاند، بەغداد سێ داواکاری نوێی لە حکومەتی هەرێم هەیە وەک مەرجی ناردنی موچەکانی ئەمساڵ، بۆئەو مەبەستەش ئەو شاندەی کە ماوەی نۆ رۆژی رابردو لە بەغداد بون، ئێوارەی دوێنێ جارێکی دیکە گەیشتنەوە بەغداد.

 

وتیشی: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کۆدەبنەوە، بەوپێیەی ئەمجارە بەغداد سێ داواکاریی نوێی لە هەرێم هەیە، وەک مەرجی ناردنی موچە.

 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری KNN، داوکارییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بریتین لە، رادەستکردنی هەژماری بانکی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە هەژماریان بۆ کراوەتەوە، هەروەها رادەستکردنی زانیاری کەسی ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا نەبونەتە خاوەنی هەژماری بانکی بۆئەوەی، بەغداد هەژماریان بۆ بکاتەوە، بە بیانوی ئەوەی رێکارەکانی بە بانکیکردن لە هەرێمی کوردستان بە خاوی جێبەجێ دەکرێن.

 

هەروەها، داواکارییەکی دیکەی بەغداد، پەیوەستە بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە.

2500 جار خوێندراوەتەوە