کەشناسی هەرێم: بارانبارین ناوبەناو بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 09/03/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەشە ناسەقامگیرییەی ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی گرتوەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو سەقامگیرییەی لەسەر کەشی بەشێک لە ناوچەکان هەیە، بەردەوام دەبێت،ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ناوبەناو بارانبارینی کورت خایەن و هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەممە رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەدوا نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکان هەیە، کاریگەری باران و هەورە بروسکە لە هەندێک ناوچە کورتخایەن دەبێت و لە شەودا کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر10:  19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

56 جار خوێندراوەتەوە