مەزڵوم عەبدى بۆ ئەحمەد شەرع: دەستبەجێ کوشتنى خەڵکى مەدەنى بوەستێنە و لێپێچینەوە لە تاوانباران بکە

KNN : Kurdish News Network
05:10 - 09/03/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات  سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا و کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی داوا دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژیی تائیفی لە چەند پارێزگایەکی سوریا بکرێت و توندوتیژییەکان بوەستێنرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

مەزڵوم عەبدی،  فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکیدا بە ئانسی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە؛ ئەو هێزانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە سوریا لە پشت کۆمەڵکوژییەکانەوەن.

 

عەبدی داوای لە ئەحمەد شەرعیش دەکات دەستبەجێ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بوەستێنێت و لێپرسینەوە لەو کەسانەش بکرێت کە لە پشت ئەو تاوانانەوەن.  

 

لە ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوەوە، شەڕ و پێکدادان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی سوریا دەستی پێکردوە و هێزەکانی سەربە حکومەتی نوێی سوریا تۆمەتبار دەکرێن بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی و پێشێلکاریی بەرامبەر هاوڵاتییانی مەدەنی.

446 جار خوێندراوەتەوە