پەروەردەى
سلێمانى رێنمایی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى وەرزى دوەمى بڵاوکردەوە، ئەو قوتابخانانەى بایکۆتى خوێندنیان کردبو بە
رێنمایی و کاتى جیاوازتاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی رێنماییەکەى پەروەردەى سلێمانى، ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەى بەپێی
ساڵنامەى خوێندن دەوامیان کردوە، بەپێی هەمان ساڵنامە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام
دەدەن، بەڵام ئەوانەى دابڕاون و بایکۆتیان کردوە بەمشێوەیە تاقیکردنەوە دەکەن.
رێنمایی تاقیکردنەوەى وەرزى دوەمى ئەو قوتابخانانەى بایکۆتیان کردوە
بەمجۆرەیە:
لە رێکەوتى 13ـى 4 تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکات و لە 22ـى 4 کۆتایی دێت،
لەم ماوەیەدا تاقیکردنەوەى 20 نمرەیی پۆلەکانى
4 تا 8 و 10 و 11 بەڕێوەدەچێت.
تاقیکردنەوەى پۆلەکانى 9ـى بنەڕەتى و 12ـى ئامادەیی لە 8ـى 4 تا 21ـى 4
بەڕێوەدەچێت، هەروەک ئەوەش هاتوە کە تاقیکردنەوەکانى کۆتایی وەرزى خولى یەکەم و
دوەم وەک خۆى بەپێی ساڵنامەى وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەم تاقیکردنەوانە، بەپێی رێنماییەکانى پەروەردەى سلێمانى رۆژانى شەممەش
تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت و ئەگەر هەر رۆژێکى پشوش هاتە پێشەوە لەو وادەیەدا، بە
هەمان زنجیرە تاقیکردنەوەکان لە رۆژى داهاتودا بەردەوام دەبێت.
1116 جار خوێندراوەتەوە