وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ئیدانەى کوشتنى هاوڵاتییانى
سیڤیل دەکات لەلایەن "تیرۆریستە جیهادییە
ئیسلامییەکان" و جەختیش
دەکاتەوە کە دەبێت دەسەڵاتى کاتیی سوریا لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانى بکات.
هەواڵ:KNNC
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا ئیدانەى تیرۆریستە جیهادییە
ئیسلامییەکان وجیهادییە بیانییەکان دەکات کە هاوڵاتیی سیڤیل لە رۆژئاواى سوریا
دەکوژن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە ئەمەریکا پشتیوانى کەمە ئاینیی و کەمە نەتەوایەتییەکانى سوریا دەکات لەنێویشیاندا
کورد و مەسیحی و دروزیی و عەلەوییەکان و سەرەخۆشى بۆ خانەوادەی قوربانیانیش
دەنێرێت.
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە دەسەڵاتى کاتیی
سوریا لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانى ئەم کۆمەڵکوژییە بکات کە دژى کەمەنەتەوەکانى
سوریا ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئامارەکەى روانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ، تا ئێستا ژمارەى
کوژراوان (عەلەوییەکان) گەیشتوەتە 745 کەس و جەختیش کراوەتەوە کە ئەوان دەستیان لە
شەڕەکەدا نەبوە و پەیوەندییان بە رژێمیشەوە نەبوە.
416 جار خوێندراوەتەوە