لە دوای گەمارۆدانی کەرتەکە و ڕێگریکردن لە ڕۆشتنی خواردن
و پێداویستی بۆ دانیشتوانەکەی، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ فشارخستنە سەر حەماس، وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ دەستدەکەن
بە بڕینی کارەبا لە کەرتی غەززە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری وزەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "تازە فەرمانێکم واژۆکردوە بۆ وەستاندنی
دەستبەجێی کارەبا لە کەرتی غەززەدا"، ناوبراو دەڵێت: "ئێمە هەمو ئامراز و ڕێگەیەک
دەگرینە بەر بۆ دڵنیابون لە گەراندنەوەی هەمو
بارمتەکان".
ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوام دەبن لە
گوشارەکانیان تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە حەماس لە غەززەدا نەماوە.
ئیسرائیل وەک گوشار خستنە سەر حەماس بۆ
درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە هەفتەی ڕابردوە، گەمارۆی خستوەتە سەر
کەرتەکە و ناهێڵێت خواردن و پێداویستی بگاتە
دەست هاوڵاتییان، بڕینی کارەباس لە کەرتەکە گوشارێکی ترە ب ناچارکژردنی حەماس بە داواکارییەکانی.
بەپێی
زانیارییەکان ئیسرائیل دەیەوێت نیوەی ئەو بارمتانەی لای حەماسە ئازاد بکرێن، لە بەرامبەر بەڵێنێک بۆ دانوستان بۆ ئاگربەستی بەردەوام، حەماس ئەمەی قبوڵ نییە و داوای دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکات،
کە لە ئێستادا ئیسرائیل دژایەتی دەکات.
ئەمە یەکەمجار نییە ئیسرائیل ئەو کارەبکات، دوای هێرشەکانی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، کارەبای غەززەی پچڕاند، کە تێیدا زیاتر لە 1200 کەس کوژران و 251 کەسیش بە بارمتە گیران، ئیسرائیل جگە لە گەمارۆی خۆراک، پێداویستی پزیشکی و سوتەمەنی، غەززەی بەتەواوەتی بێ کارەبا کرد.
92 جار خوێندراوەتەوە