سەرۆککۆمارى کاتیی سوریا گرژییەکانى وڵاتەکەى
بە پیلان بۆ دروستکردنى ئاژاوە و نەهێشتنى سەقامگیریی سوریا ناودەبات و جەختیش دەکاتەوە
کە پاشماوەکانى رژێمى پێشو هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى کاتیی سوریا لە
گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە تایبەت بە ئاڵۆزیی کەناراوەکانى سوریا بڵاویکردوەتەوە
رایگەیاند؛ لە ئێستادا روبەڕوى کێشەى نوێ بونەتەوە و لە سوریا هیچ کەسێک لە سەرو
یاساوە نییە و هەرکەسێکیش دەستى بە خوێنى سورییەکان سور ببێت زو یان درەنگ سزا
دەدرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رێگە نادەن سوریا لەت
لەت بکرێت و رێگەش نادەن هیچ وڵاتێکى دەرەوە و دراوسێیان ببنە هۆکار بۆ دروستبونى
شەڕى ناوخۆیی لە وڵاتەکەیان.
شەرع لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى: "بەرەو
ئەو داهاتوە هەنگاو دەنێین کە شایەنى خەڵکەکەمانە و ئەو مەترسییانەشی روبەڕومان
دەبێتەوە پیلانن بۆ دروستکردنى فیتنە و نەهێشتنى سەقامگیریی لە وڵاتەکە".
وتیشى: پێویستە بەهێز بین لە روبەڕوبونەوەى
ئەو کەسانەى هەوڵى هەڵگیرسانى شەڕى تائیفی دەدەن و جەخیشى کردەوە کە لە پاشماوەکانى
رژێمى پێشو خۆش نابن و هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان.
319 جار خوێندراوەتەوە